مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتیی کۆریای باشوور دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 24 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی کوانژین کونسولی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاواییکردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت بە پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی کونسولی گشتیی کۆریای باشووری کرد لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کونسولی گشتیی کۆریای باشوور، سوپاسی هەماهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەمیشە، کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەبانيی و میواندۆستيی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.

ھەواڵی زیاتر