بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گرتووخانەی سەناعە لە گەڕەکی گوێران لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە، لە ئاکامدا ژمارەیەک پاسەوانی گرتووخانەکە بریندار بوون. گرتووخانەکە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەخۆ دەگرێت. هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی گرتووخانەکەیان داوە و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پاسەوانانی گرتووخانەکە و چەکدارەکان روویداوە و ژمارەیەک قوربانی لەنێو ریزەکانی پاسەوانانی گرتووخانەکە هەیە و ژمارەیەک زیندانییش هەڵهاتوون.
ئاژانسەکان ئەوەشیان زیاد کرد، دوابەدوای تەقینەوەکە لە ئێستادا فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
دژە تیرۆر