ئەمڕۆ پێنجشەممە 20 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کرا .
هەردوولا خوازیاربوون کە حکومەتی نوێی عێراق، حکومەتێک بێت بە بێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات و ئاسایش و سەقامگیریی دابین بکا و کێشەکانی نێوان
ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالیش لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات .
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر