هاووڵاتییەک بۆ هاوکاریی براکەى دەڕوات و خۆی گیان لەدەست دەدات.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٨ و نیوی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١/٢٠ ئاگادار کراینەوە بە بونی ڕوداوێک کە هاووڵاتیەک گیانی لەدەستداوە و برایەکیشی بریندارە.
ڕووداوەکە بەم جۆرە بووە:
پاش ئەوەی هاووڵاتیەک بەناوی ( حەقی ئیسماعیل رەزا) تەمەن ٥٩ ساڵ دانیشتوی کەلار شۆفێری تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنی لە پشت تونێلی دەربەندیخانەوە دائەبەزێت و بەهۆی خلیسکانەوە ئەکەوێت و ئێسکی حەوزی ئەشکێت دواتر خۆی ئەگەیەنێتە ناو شاری دەربەندیخان و دەچێتە مزگەوتی خولەفای ڕاشدین و پەیوەندی بەبرایەکیەوە ئەکات بەناوی (عیمران ئیسماعيل رەزا) تەمەن ٥٢ ساڵ دانیشتوی خانەقین کە ئەمیش هەر شۆفێری تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنیە کە بێت بە هانایەوە و بیگەیەنێتە نەخۆشخانە.
پاش ئەوەی (عیمران ) لە نزیک تونێلی دەربەندیخان ئۆتۆمبیلەکەی ڕائەگرێت و بەپێ بەرەو لای براکەی ( حەقی ) دێت. بەڵام زۆر بەداخەوە پێش ئەوەی بگاتە لای براکەی لە ڕێگا بەهۆی نەخۆشیەکی کتوپەڕەوە گیان لەدەست ئەدات. پاش گواستنەوی تەرمەکەی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق و پشکنینی ڕەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراو بریندارەکەش چارەسەری پێویستی بۆ کرا.