حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیارى مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بە شێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.1.2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە پێى بڕیارى ژمارە ١٢٣ى ئەنجوومەنى وەزیران کە لە رێککەوتى ١ی کانوونی یەکەمى ٢٠٢١ دەرچووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بە شێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد.
دەرچووەکان ژمارەیان ١٦٨٥ کەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەزارەتەکانى دیکە دابەش دەکرێن.