سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەمەریكی بۆ ئازادیی ئاینی دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەمەریكی بۆ ئازادیی ئاینی دەكات، پێزانینیان بۆ سیاسەتی سەرۆك بارزانی و ڕۆڵی مێژوویی ماڵباتی بارزانی، لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیانی ئاینی و پاراستنی ئازادیی نەتەوەیی و ئاینی لە كوردستان هەبوو.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی كانوونی دووەم، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خاتوو نادین مەینزە سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەمەریكی بۆ ئازادیی ئاینی كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەمەریكی بۆ ئازادیی ئاینی، پێزانینی بۆ سیاسەتی سەرۆك بارزانی و ڕۆڵی مێژوویی ماڵباتی بارزانی لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیانی ئاینی و پاراستنی ئازادیی نەتەوەیی و ئاینی لە كوردستان هەبوو. هەروەها قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش و میوانداریی خەڵكی كوردستان و حەواندنەوەی سەتان هەزار ئاوارە، بەرز نرخاند.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی رەوشی ئاینەكان و پێكەوەژیانی پێكهاتەكان لە كوردستان و بەردەوامبوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان ئاڵوگۆڕ كران.

بارودۆخی سیاسیی سووریا و گوزەرانی خەڵك و پێوەندیی نێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكانی سووریا، تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوون.

ھەواڵی زیاتر