سەرۆک مەسعود بارزانى لە دۆخى شارى هەولێر و هاوڵاتییان دەکۆڵێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.1.13 سەرۆک مەسعود بارزانى لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به‌دواداچوونى بۆ دۆخى هاوڵاتییانى شارى هەولێر و ئەو شوێنانه کرد كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانێكى زۆره‌وه تووشى گردبوونەوەى ئاوى باران هاتن.
سەرۆک بارزانى لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا هەوەرها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه له زووترين كاتدا لايه‌نه په‌يوه‌ندار و دهزگاحكوومييهكان هه‌رچى پێويسته بكرێت بۆ پاراستن و بههاناوەچوونى هاوڵاتییان و هاوكاريکردنیان.
لای خۆییه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر ڕەوشى شارى هەولێر و ئەو شوێنانەى بە هۆى ڕێژەى زۆرى باران باراینەوە دووچارى گردبوونەوەى ئاو هاتوون ڕوون كردووە و پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و بەهانەوەچوونى تیمەکانى فریاگوزاریی و فەرمانگە خزمەتگوزراییەکانى بۆ سەرۆک بارزانى باس كرد، دووپاتیشی كردووە كه تەواوى داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ئامادەباشیدان بۆ پاراستنى سەلامەتى سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتییان و لهدواداچوونی بەردەوامن بۆ پێشهاته‌كان و هەرچى پێویست بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.
پارێزگارى هەولێر هەروەها ڕایگەیاند، کە جەنابی مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەیانى زووەوە بەردەوام لەگەڵمان لەسەر هێڵ بووە بۆ ئەنجامدانى هەرچی پێویست بێت لە هاوکارى و یارمەتیدان و بەهانەوەچوونى هاوڵاتییان.