پەرلەمانتارێکی پارتی مووچەی چوار ساڵی دەبەخشێتە خەڵکی ھەژار

نەھرۆ رواندزی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، مووچەی چوار ساڵی داھاتووی پەرلەمانتاری دەبەخشێتە خەڵکی ھەژار.

دەقی ڕوونکردنەوەی نەھرۆ رواندزی لەوبارەیەوە

سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکان
سڵاو لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان
سڵاو لە هاونیشتمانم

‎بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ، سوێندى یاساییمان لە نێو هۆڵی پەرلەمان خوارد و پاشان لە كەش و فەزایەکى ئازاد و دیموكراتی، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردران كە بریتی بوون لە بەڕێزان: “محەمەد حەلبووسی” وەک سەرۆكی پەرلەمان و “حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا” وەک جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆكی پەرلەمان.
لێرەوە لە پایتەختی عێراقی فیدڕاڵەوە بە پێویستی دەزانم پیرۆزبایی خۆم ئاراستەى دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ـ خوولی پێنچەم و تەواوی هاووڵاتیانى خۆشەویست بكەم و بەڵێن و پەیمان دووبارە بكەمەوە بۆ جەنابی سەرۆك بارزانی و هاوونیشتمانیانم كە پێشمەرگەئاسا پارێزەری سەرسەختی مافی نەتەوەكەم و جێگەى متمانەى دەنگدەرانم بم تا وەك قوتابییەكی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی خزمەتی گەلەکەم بکەم و پەرلەمانی عێراق بكەمە سەنگەری بەرگریكردن و بەدیهێنانی مافەڕەواكانی نەتەوەكەم لە چوارچێوەی دەستوورى عێراقى فیدراڵ.

لەم خوولەشدا هەروەک خوولى چوارەم، تەواوی مووچەی پەرلەمانتاریم دەبەخشمە هاووڵاتیانی كەمدەرامەتی دەڤەرە خۆشەوویستەكەم لە ڕێگەی نووسینگەی تایبەتی خۆمەوە لە دەڤەرى سۆرانى ئازیز …

براتان / نهرۆ ڕواندزی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2022/1/10 بەغدا

ھەواڵی زیاتر