پەیامێکی پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانییەوە

بەبۆنەی بوونەوەی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەد حەلبووسی کرد و دەڵێت، “گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم“.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناخی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدراڵ، پەیوەندیی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ریشەکێشکردنی گەندەڵی”.

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ محەممەد حەلبووسی:

بەڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستھێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم. ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانیی و چارەنووسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ریشەکێشکردنی گەندەڵی. کە ئەمە ئامانجێکی باڵایە و ئەبێت ھەموومان پێکەوە ھاوکاربین و لە پێناویدا خەبات بکەین.

ھەر شاد سەربەرز و سەرکەوتووبن.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

ھەواڵی زیاتر