پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/٥ پۆلیسی ناوشاری شاری سۆران / بنكەی پۆلیسی ســـۆران توانیـــان تۆمـــەتبارێكی داواكراو لەلایەن دادگایی لێكۆلیـــنەوەیی زاخۆ دەستـــگیر بكەن، بەناوی (س – ص – ع ) بەپێی مادەیی (٢)لە یاسایی خراپ بەكارھێــنانی ئامێــرەكانی پەیوەندی ، ڵەئەنجامی لێكۆلیـــنەوە بۆمان دەركەوت كە تۆمەتباری ناوبراو پەیوەندی خۆشەویـــستی لەگەڵ دەیان ئافرەت درووست كردوە ، دوواتر ھەلساوە بە ھەڕەشەلێكردن و بەكارھێـــنانیان .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لــــێرەوە داوا دەكەین لە ھاونیشتیمانیان بەگشتی و ئافرەتان بەتایـــبەتی كە وشـــیار و چاوكراوەبن بەشێوەیەكی تەندرووست پلاتفۆڕمەكانی تۆڕی كۆمەلایەتی بەكار بھێنن، لەكاتی بوونی ھەر كێشەیەكدا ئاگاداری پۆلیس بكەنەوە بەمەبەستی یارمەتیدانیان و پارستنیان لە ھەر پلان و ھەڕەشەیەكی ئەدەبی و ئەخلاقی .
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران
٥ی ١ ی ٢٠٢٢