ئهمه دهقهكهیهتی:
لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە گوایە شەوی 3/2ـی كانوونی دووهمی 2022 رووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە روویداوە.
ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان رایدەگەیێنین، هیچ رووبەرووبونەوەیەک لە نێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە رووی نەداوە، ئەوەی روویداوە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستیان بەسەر چەند قاچاخچیەک گرتووە کە هەوڵی گەیاندنی هاوکاریان بۆ چەکدارانی پەکەکە داوە، بۆ زیان گەیاندن بە خەڵکی ناوچەکە و کوردستان بە گشتی، بەبێ بوونی هیچ زیانێک لە برایانمان لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، خۆشەبەختانە دەستگیرکراون.
خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکە دڵنیا دەکەینەوە تاکو پێشمەرگە قارەمانەکان گیان فیدایانە لە سەنگەرەکان و ئاسایشەکان شورەی پۆڵاین بن، خاک و خەڵکی کوردستان هەمیشە پارێزراو دەبن لە هەر هەوڵ و پلانێکی دوژمنان کە هەوڵ بدەن ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدەن .
راگهیاندنی بهرێوهبهرایهتی ئاسایشی بازگهكان