ئەگەر کۆچبەری ئەم ڕێنماییانە بخوێننەوە

ئەگەر هەر کۆچبەرێکی یاخی و لەوانەی ئینکاری ڕێنماییەکانی پێشوت کردوە ئەم ڕێنماییانە بخوێنەوە …

هەندێکتان وتبوتان جلەکانی پۆستی پێشو قورس و قەبەیە لەکاتێک وانیە نەتبینیوە … باشە خۆ دەستبەندت بۆ هەڵدەگیرێ دەستبەند هەیە وەک ئێرباگی سەیارە وایە لەکاتی نقومبون دەتەقێ پەڕەشوتە ناهێڵێ نقوم بیت …

ئەم دەستبەندانە ئامێری شەپۆلناردنی تێدایەو خوی خودکارانە دوایی تەقین دەکەوێتەکارو شەپۆل بەئاودا دەنێرێت بەخێراتر لەهەوا بۆ تیمە فریاگوزارییە دەریاوانیەکان …

جگە لەدەستبەند پاوانەو ملوانەکەی کاتی نقوم بون هەیەو هەرچوارپەل و ملت لەسەر ئاو ڕادەگرن …

هەندێکتان نوسیبوتان کێشەکە ساردی ئاوەکەیە ئەو قاتانەی سەرئاوکەوتن زۆربەیان وادروستکراون گەرمی ناو لەشی مرۆڤەکە دەپارێزن بەڵام لەهەمان کات دەستبەند هەیە هاوسەنگی ئایۆنی جەستە دەپارێزێت لەکوێ نێگەتیڤبون ڕوبدات لەلاپۆزەتیڤەکەی جەستەوە یارمەتی بۆ ئەولایە دەنێرێت و یارمەتیت دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگە بگریت …

نامەوێ باسی لایەنی زانستی ئەو دەستبەندەتان بۆبکەم بەڵام وەرزشوانەکانی کالیفۆرنیا دروستیان کردوە تا لەکاتی شەکەتبون وەرزشوان نەمرێت … بۆ ئەو حاڵەتەش ئەبێت.

هەندێکتان نوسیبوتان کێشە قرشە نازانم من نەمبیستوە لەوزەریایە قرش هەبێت بەڵام گریمان قسەی تۆیە ئەو قاتی سەرئاوکەوتنە جۆری هەیە دانی قرش نایبڕێت جگە لەمەش دەستبەندی پاراستن لەقرش هەیە بنچینەی مەگناتیک تێکنەلۆجی هەیەو شەپۆلێک دەردەکات قرش ناتوانێ لەوکەسە نزیک بێتەوە …

هەروەها شاور(فیقەنە) هەیە دەنگی دۆلفین دەردەکات خۆشتان ئەزانن قرش ناوێرێ لەدۆلفین نزیک بێتەوە چونکە دۆلفینەکان سکی قرشەکان دەدڕن … ئەگەر دۆلفینیشی لێ بێت دێن بەهاناتەوە …

بەدۆلفینەکە بیرمکەوتەوە شاور(فیقەنە)یەکی سەرئاوکەوتن بکڕە ئەوانەی دامناوە ١٢٢ دیسی بێڵ(122db) ئەڕوات ئەوانەی شارەزایی دەنگ و ڕادەیی بیستنن دەزانن تا کوێ دەڕوات …

من لەوە تێدەگەم کورد زیاتر لەهەزار ساڵە یاخیەو لەهەمو شتێک ڕەخنەو ئیرادی هەیە و ئەم دەسەڵاتەش وابێزاری کردوە لاساری لەهەمو شتێک دەکات بەڵام ناکرێ و نابێ لەپاراستنی ڕۆحی خۆت یاخی بیت …

ئەمڕۆ سەردەمی ئەشکەوت نیە هەمو شتێک هەیە ئەوەی بەبیری تۆیا نایەت هەیە … دەسبەند هەیە خۆی شاورو چەقۆ و قیبلەنما و لایتی لید و ئامێری پەیوەندی کردنی تێدایە …

دەستبەند هەیە بۆ دوری کیشوەربڕەو سیگناڵ لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەدات دو دانەیە ئەو کەسەی دانەی دوەمی لایە دەزانێ کەی ژیانت دەکەوێتە مەترسی بەپێدانی ئەو دەستبەندە بەپۆلیس دەسبەجێ فریاگوزاری نێودەوڵەتی دێن بەهاناتانەوە …

دەستبەند هەیە لەکاتی مەترسی خۆیی پەیوەندی بە١١٢دەکات و دەڵێ ئەم کەسە لەمەترسیدایە یان لەنقوم بوندایە …

جگە لەوەش بۆ ڕێگایی وشکانی ڕەخنەتان لەپاوەربانکی پێشو گرتبو بەڕێزان پلێتی وزەی خۆر هەیە دەیبەستی لەپشتت وزەت دەداتێ پاوەربانک هەیە بەوزەی خۆر ئیش دەکات هەر تۆزێک ڕوناکی بەرکەوێ بارگاوی دەبێتەوە …

جوتیار شەریف
لەگەڵ کۆچکردنی کەس نیم …

ھەواڵی زیاتر