بەیاری کوڕی ملازم عومەر، کە باوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە و خۆیشی یەکێک لە نزیکەکانی لاھور جەنگی بوو، دەڵێت: ١٥٠ھەزار ئیمزامان کۆکردەوە بۆ بە ھەرێمکردنی سلێمانی، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ھۆی دژایەتیکردنی پارتی و ھاوپەیمانەکانی بۆ پڕۆژەکەمان، وەڵاممان ناداتەوە.
بەیار و چەند کەسێکی ھاوڕای، چەندین ساڵە لە ھەوڵی پارچە پارچەکردنی ھەرێمی کوردستانن و سەرەتای ھەوڵەکەیان بۆ دوو ئیدارەیی و دواتریش پەرەی پێدرا بۆ دوو ھەرێمی.