بارانی به‌لێزمه‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو باران بارین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ و چه‌ند رۆژێكیش به‌رده‌وام ده‌بێ.

به‌پێی پێشبینییەکان، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، یه‌كه‌م رۆژی سه‌ری ساڵی زایینی 2022، باران بارین له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كا و بۆ شه‌وه‌كه‌ی هه‌موو شوێنه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش بارانی ناوه‌ند ده‌بارێ، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ رۆژی دووشه‌ممه‌ بارانی به‌هێز ببارێ و ته‌رزه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێ.

به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی، پێشبینی ده‌كرێ له‌ هه‌ندێ شار و شارۆچكه‌ به‌فر ببارێ، به‌ڵام له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فری به‌رچاو ده‌بارێ.

ھەواڵی زیاتر