کەمیك لەمەو بەر بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك هێزه‌كانی بەسوپای عیراقدا له باشووری قه‌ره‌ته‌په، 14 سه‌ربازی عێراقی كوژران و برینداربوون.
كه‌مال ئیبراهیم، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، رایگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به هێزێكی سه‌ر به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای سوپای عێراق له نزیك ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له باشووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په، سه‌ربازێك كوژرا و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی دیكه له هه‌مان ناوچه، شه‌ش سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای عێراق برینداربوون.
K24