یه‌كێتیی، لەبری کۆنگرەو پلینیۆم دیدارى یه‌كێتیى به‌ڕێوه‌ده‌بات


وابڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگى دووى ساڵى داهاتوو یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان دیدارێكى گه‌وره‌ و فراوان له‌ بری پلینیۆم و كۆنگره‌ به‌ مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و حزبه‌ و پلانى داهاتووى یه‌كێتیى به‌ڕێوه‌ ببات.
وابڕیاره‌ له‌ مانگى دووى ساڵى 2022، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان دیدارێكى فراوانى گه‌وره‌ كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك ده‌خانه‌یه‌نێت به‌ به‌شدارى ئەندامانی مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى و كادیر و ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى له‌ ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ڕێوه‌ ببات، ئامانجیش له‌و دیداره‌ فراوانه‌ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ى ئۆڕگانه‌كانى یه‌كێتیى و نوسینه‌وه‌ى پلانێكه‌ وه‌ك نه‌خشه‌ رێگایه‌ك بۆ كاركردنى یه‌كێتیى له‌ماوه‌ى ساڵانى داهاتوو.

ئامانجێكى دیكه‌ ئه‌و دیداره‌ فراوانه‌ كه‌ وابڕیاره‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ ئه‌ندامان و كادیرانى ئه‌و حزبه‌ به‌شداری تێدا بكه‌ن گفتووگۆكردنه‌ له‌ باره‌ى داهاتووى یه‌كێتى و ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ى كه‌ له‌ كۆنگره‌ى رابردووى یه‌كێتیى قسه‌ى له‌باره‌یه‌وه‌ نه‌كراوه‌.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌ دواى رۆیشتنى لاهور شێخ جه‌نگى و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌ نایانه‌وێ هیچ پلینیۆم و كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ له‌رێگاى ئه‌و دیداره‌ جۆرێك رێكخستنه‌وه‌ له‌ رێگاى پێشنیازى ئه‌ندام و كادیران بۆ حزبه‌كه‌یان بكه‌ن.

ئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و دیداره‌ له‌سه‌ر ئاستى مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌ب و ئۆڕگانه‌ ناوه‌ندییه‌كانى ئه‌و حزبه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و دیداره‌كه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتى قوباد تاڵه‌بانى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌و حزبه‌ و تیمى ناوبراو له‌ حكومه‌ت و حزب سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت.

ژێدەر

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر