هەڵمەتی دەست بە سەراگرتنی ماتۆرسکیل بەردەوامە و ژمارەیەک ماتۆرسکیل دەستی بە سەردا گیراوە و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت
هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات بەتایبەت شۆفێری ئەو ماتۆرسکیلانەی کاری دلیڤەری دەکەن پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆکارەکانی سەلامەتی لە دەست کێش و کڵاو و سەرئەژنۆ بەکار بهێنن ، وە خۆیان دور بگرن لە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزارکردنی هاوڵاتیان،
ڕۆژانە هاوڵاتییەکی زۆر سکاڵا دەکەن کە ماتۆڕسکیلی گەیاندنی خواردنگەکان بێزاریان دەکەن و سیمای شاریان ناشرین کردوە ،
داوا لە خاوەن چێشتخانەکان و فاست فودەکان دەکەین هاوکارمان بن شان بەشانی هاتوچۆ شۆفێرەکانیان ئاگادار بکەنەوە دوور بن لە سەرپێچی و بێزارکردنی هاوڵاتیان
و ە دەبێت هەموو شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕ سکیل بن یاخود هەر شۆفێرێکی ماتۆرسکیل مۆڵەتی لێخورینی نیە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیل و بە پێی یاسا کار ئاسانیان بۆ دەکرێت ،بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل پابەند نەبێت دەست بە سەر ماتۆرسکیلەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بە سەراگرتن دەکرێت توندترین سزا دەدەرێت .
هەروەها داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان لەئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە
پەیوەندی بکەن بە ژمارە (۱٠٠) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC) یان
پەیوەندی بە ژمارە (۱۸۸) ی کۆنترۆڵی هاتووچۆی
بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی
سەرپێچیکار.