به‌هۆی بڵاوبوونه‌ی خێرای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، شاره گه‌وره‌كانی جیهان ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ ئه‌نجام ناده‌ن.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی (CNN)ـی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، جگه له خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له جیهاندا، رێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بیڵ دی بلاسیۆ، حاكمی نیویۆرك رایگه‌یاند، “ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ به شێوه‌ی به‌ربڵاو و فران ئه‌نجام نادرێن، ژماره‌ی ئاهه‌نگێران كه‌م ده‌كرێنه‌وه و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كانیش پێویسته ماسك به‌كار بهێندرێت”.
سانووس بلیفریس وه‌زیری ته‌ندروستی یۆنان تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ته‌واوی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ده‌گه‌نه ئه‌سینای پایته‌خت پشكنینی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆنیان بۆ ده‌كرێت، بۆ رۆژی دووه‌م یان سێیه‌م له‌كاتی ده‌رچوونی پشكنین به نێگه‌تیڤ، ده‌توانن بچنه ناو ئه‌و وڵاته.
ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ به‌رلین رێوشوێنه‌كان تووندتر ده‌كات، ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ری ساڵ قه‌ده‌غه كران.
نیكۆڵا ستورجون سه‌رۆك وه‌زیران سكۆتله‌ندا رایگه‌یاند، ته‌واوی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
هه‌ر یه‌ك له شاره‌داری له‌نده‌ن، پاریس و نیوده‌لهی ئاهه‌نگ و كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ری ساڵیان دواخست، جگه له‌وه‌ی تایلاند ئاهه‌نگه‌كان به خۆپارێزییه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
دووبه‌ی یارییه ئاگرینه‌كان له تاوه‌ری خه‌لیفه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 2022 ئه‌نجام ده‌دات، وێڕای شاری لاسفیگاس یارییه ئاگریینه‌كان بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ ئه‌نجام ده‌دات.
سیدنی پایته‌ختی ئۆسرالیا گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت، له جانیرۆی به‌رازیلیش ته‌واوی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به‌هۆی روودانی لافاوه‌كانی هه‌ولێر، پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ ئه‌نجام نادرێن، جیا له‌وه‌ش یارییه ئاگرینه‌كانیش له‌و شه‌وه‌دا به‌كار ناهێندرێن.
K24