هۆشدارییەک بۆ کۆمپانیاکانی خانووبەرە و نیشتەجێبوون

دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەتەوە

بابەت/ ئاگادارکردنەوە


دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ئاگاداری کۆمپانیاکانی کەرتی نیشتەجێبوون و کۆمپانیاکانی خانووبەرە دەکاتەوە ، بەهیچ شێوەیەک نابێت گرێبەستی کڕین و فرۆشتن و تەنانەت رێکلامیش بۆ بەبازاڕکردنی پڕۆژەکانیان بکەن ، لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو کارە نایاساییە ، لایەنی پەیوەندیدار دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە ، لەهەمانکاتدا هۆشداری دەدەینە کڕیاران و هاووڵاتیانمان ، مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو یەکانە نەکەن کە پڕۆژەکە مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرنەگرتووە ، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرهێنان لێی بەرپرسیار نییە.
راگەیاندنەکان رێگە پێدراون لە بڵاوکردنەوەی ئەم نوسراوە ، لەگەڵ رێز
راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان
٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر