هاتوچۆی هه‌ولێر: ئه‌مشه‌و ڕێگایه‌ک داده‌خرێ

پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و ڕێگایه‌ك له‌نێو شاری هه‌ولێر داده‌خرێ.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەکاتژمێر 12ی ئەمشەو ڕێگای نێوان شاری زەیتون و ناحیەی دارەتوو به‌ته‌واوی دادەخرێت.

ڕاشیگه‌یاند، داخستنی ڕێگاكه‌ بە مەبەستی پاککردنەوە و لابردنی پاشماوەی لافاوەکەی دوێنێ شه‌وی شاری هه‌ولێره‌‌

ئەوەشی ڕاگه‌یاند، لەو ماوەیەدا شوفێران وەکو ڕێگای بەدیل دەبێت جووتسایدی دارەتوو و شەقامی کۆڕنیش بەکاربێنن بۆ هاتووچۆکردن.ئەوەشی ڕاگەیاند،

ھەواڵی زیاتر