سەرۆککۆمارى عێراق پەیوەندیی بە پارێزگارى هەولێر دەکات

ئەمڕۆ هەینی 17-12-2021 بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر نیگەرانى خۆى لەبارەى ئه‌و لافاوى كه‌ به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانێكى زۆره‌وه‌ ڕوویدا و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى گيانيان له‌ ده‌ست دا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌شيان بريندار بوون نیشاندا و پرسە و هاوخەمى خۆشى ئاڕاستەى کەس و کارى قوربانیانى لافاوەکە کرد.

لای خۆییه‌وه‌ پارێزگارى هه‌ولێر سوپاسى پەیوەندى و هاوخەمى سەرۆککۆمارى عێراقى کرد و دۆخى شوێنه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى بۆ سەرۆککۆمار ڕوون كردووە و پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و ڕزگاركردن و كارى تیمه‌ فریاگوزارییه‌كانی باس كرد، هه‌روه‌ها دووپاتیشی كردووە كه‌ تەواوى داموده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ كارکردن و به‌دواداچوونی بەردەوامدان بۆ ئەوەى هەرچى پێویست بێت بۆ زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئه‌نجامى بده‌ین.

ھەواڵی زیاتر