وەزارەتی پەروەردە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی هەولێر راگرت

وێرای دەربڕینی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیمان لە قوربانیانی لافاوەکەی شەوی هەینی لە هەولێری پایتەخت، ئاگادارتان دەکەینەوە :

١- تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی١٢ی٢٠٢١،  تاوەکو  کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.

هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لەدەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن .

٢- بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە  کوردستان  دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی  و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار بدەن ) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران .

ھەواڵی زیاتر