لە گوندی کێلەسپیی سلێمانی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و 4 کەسی دیکەش برینداربوون
پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو: شەڕەکە لەسەر زەویوزار بووە و تەرمی کوژراوەکەش بۆ پزیشکی داد گوێزراوەتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی کێلەسپی لە سلێمانی دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و بەهۆیەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسیش برینداربوون.
پۆلیس کاتێک گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، بریندارەکان لەو شوێنە نەمابوون و گوێزرابوونەوە بۆ نەخۆشخانە کە دووان لە بریندارەکان بەهۆی ئەوەوە بووە ئۆتۆمبێل لێی داون.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ئـ) ـە، تەمەنی نزیکەی 40 ساڵانە و باوکی سێ منداڵە.
هۆکاری روودانی شەڕەکە لەسەر کێشەی زەویوزار بووە.
ئەو دوو بنەماڵەیەی کە شەڕەکە لەنێوانیان روویداوە سەر بە عەشیرەتەکانی مەنمی و عوزێرین. ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە سەر بە عەشیرەتی مەنمییە.
رووداو