وەزیری ناوخۆ: لە خوێنی ئەفسەرەکانمان خۆش نابین

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی جێ بە جێ کردنی یاساوە، هەڕەشە لە ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی جێ بە جێ کردنی یاساوە، هەڕەشە لە ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت و وتیشی: لە خوێنی ئەفسەرانی پۆلیس خۆش نابین.

وەزیری ناخۆ وتیشی: لە کەسی قبوڵ ناکەین دەستدرێژی بکاتە سەر پۆلیس.

ھەواڵی زیاتر