وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، توانیویانه ئه‌و دوو كارگوزاره ده‌ستگیر بكه‌ن، كه 47 لاپتۆپی گرانبه‌هایان له نێو كۆگه‌ی باره‌گای یوئێن له هه‌ولێر بردووه، ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ستگیر كراوه، كه لاپتۆپه‌كانی بۆ ساغ كردوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/12/2021، هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به مێدیاكانی ڕاگه‌یاند، له 20/9/2021ـه‌وه، به دوو جار 49 لاپ‌تۆپ له نێو كۆگه‌ی باره‌گای یوئێن له هه‌ولێر بردراوه، ئێمه هه‌ینیی ڕابردوو له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئه‌منیی یوئێنه‌وه له‌و حاڵه‌ته ئاگادار كراینه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست پێ كرد و ده‌ركه‌وت له ڕێی حاویه‌ی زبڵه‌وه ئه‌و لاپتۆپانه‌یان بردووه، بۆیه له دوو پرۆسه‌ی جیاوازادا دوو كارگوزار، كه كوردن و له‌وێ كاریان كردووه و، ئه‌و كه‌سه‌شمان ده‌ستگیر كرد، كه لاپتۆپه‌كانی ساغ ده‌كردنه‌وه، چونكه هه‌موو ساغ كرابوونه‌وه.
وتیشی: هه‌ر لاپتۆپێك به هه‌زار و 700 دۆلار كڕدرابوون، به‌ڵام به 200 دۆلار ساغ كراونه‌ته‌وه، ئێسته ئه‌و كه‌سانه به‌پێی مادده‌ی 446ی یاسای سزاكان ده‌ستگیر كراون.