ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری) کرا بۆ دامەزراندیان.
دەقی روونکردنەوەکەی:
ئەزیزان سێ یەکەمی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧
ئێوارەتان باش؛
دامەزراندنتان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٣ لە ڕۆژی ١-١٢-٢٠٢١ ئیمزاکرا وئەمڕۆ بە نووسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٥٥٨٠ لە ڕۆژی ١٢-١٢-٢٠٢١ بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری) کرا بۆ جێبەجێکردنی.
لەم نزیکانەدا لە لایەن زانکۆکانتانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینیی دامەزراندنتان.
جارێکی تر پیرۆزە، ونوخشە بێ لە هاوەڵەکانی دیکەتان، و ئینشاڵا هەمووتان لەسەر کورسی خوێندنی ماستەر ببینمەوە
دکتۆر ئامانج ڕەحیم