دژەتیرۆری کوردستان: تانکێکی سوپای عێراق سوتا

شنگال.. لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی یەپەشە تانکێکی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو کەسیش بریندار بوون

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی یەپەشە و سوپای عێراق لە دووڕێیانی سنوونێ لە قەزای شنگال، تانکێکی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو خۆپیشاندەریش بریندار بوون.

دوابەدوای ئەو ئاڵۆزییانە، رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان چەکدارانی یەپەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق دروست بوو، بەهۆیەوە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد.

ھەواڵی زیاتر