به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی هاوبه‌ش، له نێوان هێزه‌كانی فیدرڵ وهێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق ئه‌وه‌ل روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و شاندێكی ئه‌منی باڵای یاوه‌ری، گه‌یشتنه مه‌خموور.
ئه‌مڕۆ 12/12/2021، له باره‌گای فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 14، كۆبوونه‌یه‌ك له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كانی 5 و 6 و 7 و 8 و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زارەت ئاماده بوون،
له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه فه‌ریق ئه‌وه‌ل روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانیه‌كان، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ئاماده‌بوون.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ قسه‌كردن و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی، له‌و ناوچانه‌ی جێگه‌ی گرنگی ئه‌منی هاوبه‌شن، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.