دووربینی حەراری بۆ پێشمەرگە دابینکرا

دوا دابینكردنی  دووربینی شه‌و (حه‌راری) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌بۆسه‌رجه‌م محیوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌  و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر  سه‌رجەم لیوا و یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كان،  ئه‌مڕۆ 12/12/2021 كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ به‌شداری  نوێنه‌ری لیواكان به‌رێوه‌چوو.

 له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن  راهێنه‌ری شاره‌زا  چۆنیه‌تی به‌ركارهێنانی دووربینی  شه‌و به‌گوێره‌ی وه‌زره‌كان و مه‌ودای ئاشكراكردنی كه‌سانی گومان لێكراو  روونكرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێكهاته‌ی دووربینه‌كه‌ و  گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆماركراو  خرایه‌روو .

 له‌لایە‌ن خۆشیانه‌وه‌ ئه‌فسه‌رانی به‌شداربوو و نوێنه‌ری لیواكان  له‌ كۆبونه‌وه‌كە، سه‌رجه‌م تێبینی و زانیاریه‌كانیان له‌باره‌ی دووربینی شه‌و تۆماركرد، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانی  سوودی زیاتری لێوه‌ربگرن.

ھەواڵی زیاتر