ژمارەیەک دادوەر سوێندی یاساییان خوارد

ئەمڕۆ ژمارەیەک دادوەر، لە بەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا سوێندی یاساییان خوارد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “‎ئەمڕۆ سەرپەرشتیی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستانم كرد. پیرۆزبایی لێدەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم. هاوكات پشتگیریی تەواوی خۆم بۆ سەروەریی یاسا و دامەزراوە دادوەرییەكان دووپات دەكەمەوە”.

ھەواڵی زیاتر