ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا چەند زانیارییەکی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندی ” قەڕە سالم” ئاشکرا کرد.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە: “ئەمشەو ٥/٦ی ۱۲ی ۲۰۲۱ تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی (قەڕە سالم) دا”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە “لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لەریزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە و تیرۆریستان راوەدوونراون و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە”.

ھەواڵی زیاتر