حەوت پێشمەرگە شەھید بوون

عەقید نەجات خولە، فەرماندە لە فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، رائیدێک و نەقیبێکی پێشمەرگە لەگەڵ پێنج پێشمەرگەی دیکە لەکاتی هەوڵدان بۆ رێگری لە دەربازبوونی چەکدارانی داعش کە هێرشیان کردبووە سەر گوندی خدرجیجە، “کەوتوونەتە بۆسەی داعشەوە و هەموویان شەهیدبوون.”

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە وتیشی، “خۆم وا لە شوێنی رووداوەکەم کە لەسەر چیای قەرەچووخ و لە گوندی نازی کەند رووداوەکە روویداوە.”

بە وتەی عەقید نەجات خولە، ئەو دوو بەرپرسەی پێشمەرگە کە کەوتوونەتە بۆسەکەی داعشەوە ناویان رائید نەفی خولە و نەقیب فەخرەدین بووە.

رووداو

ھەواڵی زیاتر