بڕیارە لەم ڕۆژانەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەست لەکار بکێشێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست باڵکێش کەوتووە، هەڤاڵ ئەبوبەکر کەوتۆتە ژێر گوشارێکی زۆری لایەنگرانی گۆڕان و خەڵکی سنوورەکە بەوەی کە دەسەڵاتەکانی سنوردارن و توانای گۆڕانکاری نییە.
لەبەرئەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر بڕیاریداوە دەست لەکار بکێشێتەوە و پۆستە ڕادەستی یەکێتی بکاتەوە کە پێشتر بە شێوەی نۆرە، بۆ ماوەی دوو ساڵ وەریگرتبوو.
دوای دەست لەکارکێشانەوەکەی، هەڤاڵ ئەبوبەکر دەبێتەوە بە مامۆستای زانکۆ و کاندیدی یەکێتیش بۆ شوێنگرەوەی، عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە.