داوا لەلاهور شێخ جەنگی كراوە، بە یەكجاریو بەشێوەیەكی فەرمی وازهێنانی خۆی لەریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رابگەیەنێت.
بەپێی ئەو زانیارییەکان، كەسە نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی داوایان لەناوبراو كردووە، بەشێوەیەكی فەرمی وازهێنانی خۆی لەریزەكانی یەكێتی رابگەیەنێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانە بەلاهور شێخ جەنگیان وتووە، هیچ دەرفەتێك بۆ كاركردن لەریزەكانی یەكێتی بۆ ئەو نەماوەو پێویست ناكات چیتر كات بەفیڕۆ بداتو تا زووتر وازهێنان لەیەكێتی رابگەیەنێت، زووتر دەستی كراوە دەبێت بۆ هەنگاوی داهاتووی.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی حەوتی رابردووەوە، لاهور شێخ جەنگی، كە هاوسەرۆكی یەكێتی بوو، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی حیزبەكەی كێشەو هەیەو بەهۆی ئەو كێشانەشەوە بەبڕیارێكی مەكتەبی سیاسی لەیەكێتی “دەركراوە”.
كێشەكانی نێوان لاهور شێخ جەنگیو بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە بافڵ تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی بەوە تۆمەتبار دەكات، هەوڵی ژەهرخواردكردنیداوەو دەسەڵاتەكانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكارهێناوە.
لەبەرانبەردا لاهور شێخ جەنگی ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوەو باس لەوە دەكات، كە لەناوخۆی یەكێتی بەپشتوانی نێودەوڵەتی “كودەتا”ی لەدژ كراوەو بڕیاری “دەركردن”یشی بە “ناپەیڕەو”ی وەسف دەكات.
لاهور شێخ جەنگی پێش كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، كە لەساڵی 2019 بەسرا ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیو بەرپرسی ئاژانسی پاراستنو زانیاری هەرێم بوو، لەكۆنگرەی چوارەمی حیزبەكەی دەنگی یەكەمی كۆنگرەی هێناو دواتر لەسەركردایەتی حیزبەكەی بەكۆی دەنگ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بەهاوسەرۆكی حیزبەكە هەڵبژێران.
ژێدەر
بوار نیوز