شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری تریش برینداربوون.
تەقینەوەی بۆمبەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو ئۆتۆمبێلەی پێشمەرگە بە هانای سەنگەری پێشەوەی پێشمەرگە چووە، کاتێک بۆمبەکە پێیدا تەقیوەتەوە، چەکدارانی داعش چوونەتە شوێنەکە و پێشمەرگەکانیان بە برینداری شەهید کردووە، بەڵام یەکێک لە پێشمەرگەکان بە برینداری خۆی رزگارکردووە.