بوارنیوز، تایبەت
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی بەشداری مەراسیمی بەخاكسپاردنی موراد كانی كوردەیی نەكرد، كە لەشاری كۆیە بەخاك سپێرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارو نزیك لەنووسینگەی لاهور شێخ جەنگی، بەهۆی مەترسی هێرشكردنە سەریو ئەگەری دەستگیركردنی ناوبراو نەچووەتە پرسەی موراد كانی كوردەیی.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لاهور شێخ جەنگی خواستی هەبووە بەشداری مەراسیمەكە بكات، بەڵام نزیكەكانی رێگەیان پێنەداوە، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر دروست نەبێت.
موراد كانی كوردەیی، یەكێك بوو لەفەرماندە سەربازییەكانی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 25ی تشرینی دووەم لەناو شاری رانییە تەقەی لێكراو خۆی دوو پاسەوانی بەهۆی ئەو تەقەكردنەوە كوژران.
تەرمی موراد كانی كوردەیی بەیانی رۆژی هەینی 26ی تشرینی دووەم بەئامادەبوونی ژمارەیەك زۆر لەخزمو كەسوكاریو خەڵكی لەگۆڕستانی شەهیدان لەشاری كۆیە بەخاكسپێرا.