شەوی رابردوو، ھێزێکی ئەمنی لە شاری ڕانیە، تەقەی لە ئۆتۆمبێلی عەقید موراد کانی کوردەیی کرد و کوشتی.
بەپێی زانیارییەکان، موراد کەسێکی نزیکی لاھور جەنگی بووە و بەھۆی ململانێ ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە، فەرمانی گواستنەوەی بۆ دەرچووە، بەڵام ناوبرا نەچووەتە ژێر باری ئەو بڕیارە.
لە ڕووداوەکەی شەوی رابردوودا، دوو پاسەوانی دیکەی ئەو بەرپرسە سەربازییە بە ناوەکانی خۆشناو وەیسە و ھاوکار نازم کوژراون.
کەسوکاری کانی کوردەیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ھۆکاری رووداوەکەیان خستە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و بڕیاریاندا تا تۆڵەی نەکەنەوە، پرسە دانەنێن.
موراد کانی کوردەیی، پێنج جار ھاوسەرگیری کردووە و باوکی ٣١ منداڵە کە ٢٧ کوڕ و ٤ کچن.