وەزارەتی کارەبا: هەر کەسێک کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمبێنێت, لێی دەکڕینەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێوەری زیرەک سەرپێچیکردنی کەمکردووەتەوە و بەفیڕۆچوونی کارەبای لە 34٪ بۆ 45٪ کەمکردووەتەوە. هەروەها دەڵێت: “هەر کەسێک کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمبێنێت, لێی دەکڕینەوە”.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

پێوەری زیرەک پرۆژەیەکی درێژخایەنە و، سەرکەوتنیشی باشتربوونی دۆخی کارەبا گەرەنتی دەکات.

پێوەری زیرەک باشترین میکانیزمە بۆ دابینکردنی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا و سەقامگیر کردنی دۆخی کارەبا و کۆنترۆڵکردنی کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دایە، بەتایبەتی ئەوانەی کە بە شێوەیەکی دروست و بە رێژەی دیاریکراو کارەبا بەکار دێنن.

لە گرنگترین سوودەکانی:

-بە فیڕۆچوونی كارەبای لە 45% بۆ 34% کەم کردووەتەوە.

– سەرپێچیی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا کەم کردووەتەوە و کەس ناتوانێت بە سەرپێچی و نایاسایی کارەبا لە دەرەوەی پێوەرەکە ڕابکێشێت و مافی خەڵکی دیکە پێشێل بکات.

– بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبای بۆ هاوبەشانی دابینکردووە و رێگە نادات هیچ هاوبەشێکی لە مافی خۆی زیاتر کارەبا بەکار بێنێت. .

– دوای تەواوبوونی پرۆژەكە كارەبایەكی سەقامگیر و باش بۆ هاوبەشانی دەستەبەر دەکات.

– بارزۆریی لەسەر تۆرەکانی کارەبا چارەسەر دەکات.

– بە کەمکردنەوەی خواست لەسەر كارەبا، کرێی کارەبای کەم دەکاتەوە.

– ئەو هاوبەشانەی کە بە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دێنن، دەتوانن کارەبای زیادەیان لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە بە حکومەت بفرۆشنەوە.

– پێوەری زیرەک، بەكارهێنانی کارەبا کۆنترۆڵ دەکات و رێژەی بەكارهێنانی دیاری دەکات.تا ئێستا زیاتر لە 72% پێوەری زیرەک لە سەرتاسەریی هەرێم بەستراون.

ھەواڵی زیاتر