سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كتێبخانه‌ی گشتی رانیه و سوكایه‌تیكردن به ئاڵای كوردستان ده‌كەین و ناكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فه‌رمانگه و دامه‌زراو و ئاڵا بكه‌ونه به‌ر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، ده‌ستێكی گێره‌شێوێن له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك، له‌ناویاندا كتێبخانه‌ی گشتی پیره‌مه‌گرون، ئاگریان تێبه‌رداوه”.
ئێمه له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هه‌مو داوایه‌كی مه‌ده‌نییانه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانین، به‌ڵام به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌مو كارێكی تێكده‌رانه ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ڕه‌مزو سیمبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و په‌لاماری كتێبخانه، كارێكی دور له‌ڕه‌وشتی شارستانییه
ناكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فه‌رمانگه‌و دامه‌زراو و ئاڵا بكه‌ونه به‌ر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی