ئاڵای كوردستان هی منە، كوردستان نیشتمانی منە و هی هەموو ئەوانەیە كە بە هی خۆیانی دەزانن. هەموو ئەوانەیش كە تف لە نیشتمان دەكەن و سووكایەتی بە ئاڵاكەیەوە دەكەن و ئەیخەنە ژێر پێ، دەبێ ئەو ڕاستیە بزانن، چونكە ئەوان ئەو دوو سومبلە بە هی خۆیان نازانن، بۆیان نییە دەستدرێژی بكەنە سەریان، ئەوە هەرگیز ئازادی ئەوان نییە، چونكە ئاڵا و نیشتمان لە زۆنی ئازادی ئێمەمانانە و ئەوان ئازادی تاكەكەسیان لەو شوێنەوە كۆتایی پێ دێ، كە زۆنی ئازادی ئێمە دەست پێ دەكات.
داواكارانی گشتی لە كوێن؟ ئێمەی خاوەنی نیشتمان و ئاڵا هێڕش و دەستدرێژی كراوەتە سەر ئازادیمان، بۆ بەرگری لە ئازادییەكانی ئێمەیش ناكەن؟ تكایە ئازادی ملیۆنان لە ئێمە مەكەنە قوربانی سیاسەتی ترس.
ئازاد جوندیانی