یه‌كێك له پیاوه‌كانی لاهور جه‌نگی بورھان، لەلایەن هێزێکی ئه‌منییه‌وه له سلێمانی ده‌ستگیر كراوه.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، كاروان عەلی شامار، كه یه‌كێكه له تاقمه له‌یاساده‌رچووه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی بورھان، هاوسه‌رۆكی ده‌ركراو له یه‌كێتی لەلایەن هێزێکی ئه‌منییه‌وه لەنێو ماڵەکەیدا له سلێمانی ده‌ستگیر كراوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئێستا گرژی و خۆپیشاندان له‌و شاره له ئاردایه و به‌شێكی میدیا‌كان لاهور جه‌نگی به‌و ئاژاوانه‌وه ده‌گلێنن به‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ توندوتیژی هان ده‌دا.
ماڵپه‌ڕی “دره‌و میدیا”، كه ماڵپه‌ڕێكی سلێمانییه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كاروان عه‌لی شامار له‌لایه‌ن “هێزێكی ده‌مامكداره‌وه” ده‌ستگیر كراوه.