ڕوونکردنەوەییەک لە مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانیه‌وه‌

له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنی ناره‌زایی به‌شێك له‌خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییه‌وه‌ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندى رێكخستنی سلێمانی پشتگیریی تەواوی ماف و داوا رەواکانی خوێندكارانمان كردوه‌.
ئیداره‌ى به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆشمان ئاگادار كردوه‌ كه‌ ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی پێشوو هاوكاریان ده‌بین له‌ دابینكردنی پێداویستی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆكان ، به‌ تایبه‌تیش زانكۆی سلێمانی.
لێره‌وه‌ جارێكی تر پشتگیری خۆمان بۆ داوا رەواکانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و داوایان لێدەکەین رێگه‌ نه‌دەن کە گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت و بۆ مه‌رامی تر به‌كار بهێنرێت كه‌ له‌ كۆتاییدا نەک هەر به‌ قازانجی ئه‌وان ناشكێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ڕه‌وایه‌تی داواكانیان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
داواش له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ وێڕاى پاراستنی گیانی هه‌موو لایه‌ك چاوكراوه‌ بن له‌ به‌لارێدابردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.
به‌ پێویستی ده‌زانین بە بیری هه‌موو لایه‌كی بهێنینه‌وه‌ کە خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان بە رۆڵە و کچ و کوڕی خۆمان دەزانین و ئازاردانی هەر لایەک لەلایەکەیترەوە بە ئازاردانی هەموو خەڵکی شار دادەنێین و هەروەها ڕووكردنه‌ بیناى مه‌ڵبه‌ند و دامودەزگا حزبی خزمەتگوزارییەکان و
هه‌وڵی زیان پێگه‌یاندنیان نەئێستا و نە لەرابوردوشدا هیچ ده‌سكه‌وتێكی پیشه‌یی بۆ کەس نەبووە و بەدڵنیایشەوە بۆ خوێندکارانیشی نابێت، به‌ڵكو ته‌نها ئارامی شار ده‌شێوێنێت و ناوبانگی توێژى ڕۆشنبیریى خوێندكاران له‌كه‌دار ده‌كات.

                                                                        مه‌ڵبه‌ندى  رێكخستنی  سلێمانی   ( ى.ن.ك)
ھەواڵی زیاتر