ژمارەیەک پەرلەمانتاری سنوری سلێمانی، بۆ بێدەنگ بوون لە کەم و کوڕی و کێشەکانی پارێزگای سلێمانی، بەرتیلیان لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەرگرتووە.
بەپێی زانیارییەکانی بەرتیلەکە شوقە و ڤێلایە و لە بەرامبەریشدا بەڵێنیان لێ وەرگیراوە کە لەبەرامبەر ڕووداو و کەم و کوڕییەکان بێدەنگی هەڵبژێرن.
لەبارەی ئەو بابەتە، ئەمڕۆ لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش بۆ ئەو مەبەستە پێک دەهێنێت.