پارتی و یەکێتی وەڵامی ئەرشەد ساڵحی دەدەنەوە

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی دەڵێت: مێژووی کورد لە کەرکووک 70 ساڵ تێپەڕناکات و کەرکوک لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە گوندەوە بووە بە شار و لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکیشەوە بە میرات دراوە بە ئێمە (تورکمان)

شاخەوان عەبدوڵا ، کاندیدی دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامی ئەرشەد ساڵحی دەڵێت:

ئێمە بە تووندی قسەکانی ساڵحی رەتدەکەینەوە، هەرچەندە ئەو دوای دەرچوونی بۆ پەرلەمان، بەڵێنیدا واز لەو جۆرە قسانە بێنێ، بەڵام بەڵێنەکانی شکاند، ئەو قسانەی ئەرشەد ساڵحی لە تورکیا کردویەتی، بۆ دڵخۆشکردنی خۆیەتی، بەڵام دەبێ رێزی هەموو پێکهاتەکان بگرێت و دەستووری عێراق داهاتووی کەرکوک یەکلایی دەکاتەوە، کە ئێمە رێزی دەگرین، بۆ رێگریکردن لەو جۆرە لێدوان و قسانەش، لەگەڵ پێکهاتەی تورکمانی کەرکووک لەسەر هێڵین

رەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ساڵحی نووسیوە:

ئەگەر ساڵحی خۆی بە پیاوی توركیا و ئەتاتورك‌ دەزانێت، با له ‌توركیا بمێنێته‌وه ‌و له‌وێ بژی

ئه‌و به‌رپرسه‌ توركمانه‌ هیچكات چاوه‌ڕێى قسه‌ى باشى لێناكرێت‌ و له‌هه‌ر كوێ بازاڕى گه‌رم بێت، قسه‌ى خۆى فڕێده‌دات، ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ په‌یداكردنى بازاڕ بۆ خۆی

ھەواڵی زیاتر