هەولێر..دزێک دەستگیر کرا

ڕاگەیەندراوێک لە پۆلیسی هەولێر:

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، لە نزیک گوندی لوبنانی تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر. ع. ع) تەمەن (٢٩ساڵ) پیشە (کاسب)، بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کلایزەر – ژمارە/ بەغدا) دەستگیر کرد.

تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەکدا گیرا، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٢٤٠) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.

ھەواڵی زیاتر