سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: پێویستە كۆمسیۆن لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی 2018 دروستبكرێتەوە

زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی:

گۆڕانکارى له‌ ته‌شیکله‌ى ئێستاى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان بووه‌ به‌ ئه‌مرى واقع، چونکه‌ له‌ ڕووى یاسایییه‌وه‌ واده‌که‌ى به‌سه‌ر چووه، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌م کۆمسیۆنه‌ له‌ ڕابردوو لەسه‌ر بنه‌ماى ئیستحقاقى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان دابه‌ش کرا، ئێستاش پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنى ٢٠١٨ی په‌رله‌مان جارێکى دیکه‌ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى دروست بکرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ بیانوویه‌ک نه‌مێنێت بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ کاتى خۆیدا، پارتییش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌و ڕووه‌وه‌ هاوکار ده‌بێت، ئه‌مه‌ ڕوئیاى ئێمه‌یه‌ به‌ڕوونى”.

هیچ ده‌قێکى یاسایى نییه‌ که‌ ڕێگه‌ به‌وه‌ بدات کۆمسیۆنى ئێستا درێژه‌ به‌ کاره‌کانى بدات، بۆیه‌ هه‌رچى زووه‌ ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌کلایى بکرێته‌وه‌، چونکه‌ که‌متر له‌ ساڵێکى ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى داهاتووى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌وکاتیش کۆمسیۆن پێوستى بە شه‌ش مانگ ده‌بێت تاوه‌کوو بتوانێت ته‌واوى ئاماده‌کارییه‌کانى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واو بکات، واته‌ ده‌بێت تا مانگى 2 یان 3ی ساڵى داهاتوو کۆتایى به‌م پرسه‌ هاتبێت”.

“هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سبه‌ى ته‌واوى فراکسیۆنه‌کان و سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان کۆ ده‌بنه‌وه‌.”

ھەواڵی زیاتر