وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینیی رایدهگهیهنێت، دوای راسپاردنی لێژنەیەکی تايبەت لە لايەن بەرێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاينیى بۆ مەبەستی سەرپەرشتی کردنی پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئاینیی و فەرمانبەرانى كارگێرى لە پارێزگاكانی ھەرێمى كوردستان، بریکاری وەزارەت بە ياوەرى شاندێك سەردانی دەستەی وەبەرھێنانیان کرد، لە لایەن د. محمد شوکری، سەرۆکی دەستەى وەبەرھێنان پێشوازیکران.
وهزارهتی ئهوقاف رایگهیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا میکانیزمی کرداری دروستكردنى پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆمامۆستایانی ئاینیی (پێشنوێژ و وتار خوێنان) و فەرمانبەرانى كارگێرى تاووتوێ كرا.
راشیگهیاند، بەپێی رێنمایی و خاڵبەنديەكان لە لايەن ليژنەى ئاماژە پێكراو لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەكراون، دواتر دابهش دهكرێن.
وهزارهتی ئهوقاف روونیكردهوه، دهستهی وهبهرهێنان و وهزارهتی ئهوقاف جەخت لە ئەنجامدانی پرۆژەکە دهكهنهوه، كە بە باشترین کوالێتی و شایستە و شوێنی گونجاو لە پارێزگاکانی ھەرێم دروست بكرێن، بە شێوەیەک كە لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێزی ئاییندا بێت و گونجاو بێت لە گەڵ بارى داراييان.
ئاماژهیپێكرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەنگاوە کرداریەکان دەستپێدەکەن و لەقۆناغی یەکەمیشدا شوێنی پرۆژەکە دیاری دەکرێت، دەست بە دروستكردنى يەكەكان دەكرێت.
K24