لەچەند ناوچەیەكی پارێزگاری سلێمانی جموجۆڵی نائاسایی هێزە ئەمنییەكان هەیەو بەقسەی سەرچاوەیەكیش مەترسی هەیە ئەو هێزانە لەململانێ ناوخۆییەكانی یەكێتی نیشتمانی بەكاربهێنرێت.
چەند رۆژێكە بەشێوەیەكی نائاسایی جموجۆڵی هێزی ئەمنی لەچەند ناوچەیەكی سلێمانی هەیەو تائێستاش ئەو جموجۆڵانە بەردەوامی هەیە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، جموجوڵی ئەو هێزانە پەیوەندی بەوە هەیە، كە مەترسی هەیە لەیەكلاكردنەوەی ململانێ ناوخۆییەكانی یەكێتی هێزی سەربازی بەكاربهێنرێت.
كێشەكانی یەكێتی نیشتمانی، پەیوەندی بەململانێكانی نێوان هەردوو هاوسەرۆكی حیزبەكە، لاهور شێخ حەنگیو بافڵ تاڵەبانی هەیە، كە لە هەشتی تەمووزی رابردووەوە سەریهەڵداوە.
بافڵ تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی بەوە تۆمەتباردەكات، كە هەوڵی ژەهرخواردكردنیداوەو دەسەڵاتەكانی بۆ بەرژەوەندی كەسی بەكارهێناوە، لەبەرانبەردا لاهور شێخ جەنگی ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوەو باس لەوە دەكات، كودەتای لەدژ كراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی 8ی تشرینی دووەم، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی ئێرانی هاتە سلێمانیو بەپێی زانیارییەكان، ناوبراو هۆشداریداوە بە بەرپرسانی یەكێتی لەیەكلاكردنەوەی ململانێ ناوخۆییەكانیان پەنا بۆ هێزی سەربازی نەبەن.
ژێدەر
بوار نیوز