عەبدوڵای کوێخا موبارەک بۆ نەوشیروان مستەفا: باوکی ھەژاران نەبووی

بەداخەوە باوکی ھەژاران نەبووی

خوا عەفوت بکا و ببورە کە ڕاستکردنەوەی فکر و وشیاری گەلەکەمان وادەخوازێت ڕاستیەکان بڵێین و گوێ بە ناوھێنانی تۆ و تەنانەت تەخوین کردن و تیرۆر کردنی کەسایەتی خۆیشمان نەدەین، ڕاستیەکەش ئەوەیە بەخوا تۆ باوکی ھەژاران نەبوویت، بەڵکو باوکی دووسێ تولەماری ژەھراوی بوویت لە دەرەوەی ڕێباز و پرۆژەکەی خۆت، ئێستاش ئەو تولەمارانە یەکێ لە چاڤی و یەکێ لە سەرچنار و یەکێ لە ناو ماڵەکەی خۆتەوە کلتوری شەڕە جنێو، دووبەرەکی، قۆڵبڕین، ژەھراوی کردن، درۆ و چەواشەکاری دادەھێنن و لەپێش ھەموانیشدا پەلاماری قاچی شوێنکەوتوانی دوێنی خۆت دەدەن و خەریکە شیرازەی کۆمەڵگا بەتەواوی تێکدەدەن.
زانیاری زۆرمان لایە دەربارەی پێگەیاندنی ئەو تولەمارانە، بەڵام عیجاب بە وردەکاری ناکات، چونکە ئەوکات خۆیشمان لەو جەھالەتەدا دەژیاین و ماڵی دوو سەرکردەی مەزن و دەس و دەم و ناخ پاک ئاوا بێت لەو ژینگە بۆگەنە دوریان خستینەوە، ئەگینا ڕەنگە ئێستا ئێمەش تولەمارێکی ژەھراوی تر و خەتەرێکیتر بوینایە لەسەر میللەتەکەمان.

با ئەوەش لای ھەموان ڕوون بێت کە بۆ لەمەودوا بەبێ دوودڵی، بەوپەڕی دڵسۆزی و گەشبینیەوە، بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و لەژێر ئاڵای پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستاندا خزمەتی گەل و نیشتیمانەکەمان، بەتایبەتی گەنجەکانمان دەکەین.

ھەواڵی زیاتر