ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد .
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستیەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتالیا کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.
کونسوڵی گشتیی ئیتالیا ، ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی ئیتالیای بۆ فراوانکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر